@aashqi_too: هەندێک جار مرۆڤ سەرسام دەبێت کە چۆن هەموو دنیایەک، هەموو ئاوات و خەونەکان، لە چەند پیت و وشەیەکی کەمدا کۆ دەبنەوە. وشەیەکی دورو درێژ لەسەر خۆشەویستی هێشتا کەمە لە چاو ئەو هەستە گەورەیەی کە من بۆ تۆ هەمەی، چونکە چۆن دەکرێت گەورەیی دەریا لە کوپێک ئاودا جێی ببێتەوە؟ تۆ تەنها کەسێک نییە کە لە ژیانمدا هەی، بەڵکو هەموو کەسی من تۆی. تۆ ئەو مانگەی لە تاریکیدا ڕێگەم پیشان دەدات و ئەو پشوەی کە دوای ماندووبوونێکی زۆر دەیبینم. من تەنها ئەوە دەخوازم کە لە کاتی سەختی و خۆشیدا، تۆ تەنها دەستم بگرە؛ ئەو کاتە سوێند دەخۆم کە من دژی هەموو جیهان ئەوەستم و ناهێلم هیچ شتێک ئازارت بدات یان ساردت بکاتەوە. سەیر ئەوەیە، سەرەڕای ئەوەی کە زۆر کات لەگەڵتدا دەژیم و دەتبینم، بەڵام هەر کاتێک کە ئەتبینم، ئەڵێی یەکەم جارە چاوم پێت کەوتبێت! هێشتا وەک یەکەم ڕۆژ دڵم خێرا لێ ئەیا و هەمان ئەو لەرزۆکییە ناسکە لە دەروونمدا دروست دەبێتەوە. تۆ ڕاستەقینەیەک لە ناو خەونەکانمدا، و بە ڕاستی نازانم چۆن ئەمە ڕوویدا کە کەسێکی وەها لە ژیانمدا هەبێت... تۆ بۆ ئەوەنە شیرینی؟ تۆ چۆن دەتوانیت بە یەک پێکەنین، بە یەک تەماشاکردن، هەموو دڵەڕاوکێکانم بڕەوێنیتەوە و ژیانم پڕ بکەیت لە ڕووناکی؟ با ئەم دەستگرتنە تا کۆتایی بمێنێت، چونکە بەبێ تۆ جیهان هیچ مانایەکی نییە.😍#foryou

♾️
♾️
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 25 October 2026 18:47:59 GMT
1856
232
0
28

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @aashqi_too, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About